ئابووریناسێك: سەركەوتنی هەرێم بەندە بە دەستپێكردنەوەی نەوت نەوەك قەرزەكە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

نەبیل مەرسوومی ئابووریناسی عێراقی باس لەوە دەكات سەركەوتنی هەرێمی كوردستان بەندە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، نەوەك ئەو قەرزەی بۆ سێ‌ مانگ وەریگرتووە. بە گوتەی ئەو ئابووریناسە ئەگەر تا كۆتایی مانگی داهاتوو نەوت هەناردە نەكرێت، ئەوا جارێكی تر دەبێت هەرێم مووچەی سێ‌ مانگی تر قەرز بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 نەبیل مەرسوومی باسی لە هۆكاری خۆشحاڵبوونی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردووە، بە بڕیاری پێدانی قەرزی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە. نەبیل مەرسوومی پێیوایە ئەمە ئاماژەیەكە كە نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە هەناردە دەكرێتەوە و بە تایبەتی كە دەزانرێت توركیا لێدوانی ئەرێنی بۆ هەناردەكردنی نەوت داوە.

مەرسوومی پێیوایە تا كۆتایی مانگی داهاتوو نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی توركیا دەكرێت، بەڵام ئەگەر پێشبینیەكەی پێچەوانە بوو، ئەوا جارێكی تر بە گوتەی ئەو هەرێمی كوردستان تووشی كورتهێنان دەبێت و مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی بۆ نادرێت و دەبێت جارێكی تر لە بەغدا قەرز بكاتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدایان كرد و داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەرانیان كرد، دوێنێ‌ حكومەتی عێراق رەزامەندی دا بە ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین