ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام دەدرێت ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ "پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت".

لە رۆژی دووشەممە (18/ ئەیلول/ 2023) رادیۆ فەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کە ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییەکەیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند: "پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، کە "دوو لەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە ئەمریکا ئازادکراون دەگەڕێنەوە ئێران و کەسێکی دیکەش بەهۆی بوونی بنەماڵەکەیەوە گەشت بۆ وڵاتێکی دیکە دەکات، دوو کەسی دیکەش بەهۆی بوونی ئەزموون و ژیانیان لەو وڵاتە، هەر لە ئەمریکا دەمێننەوە".

ئەم ئاڵوگۆڕەی زیندانیانە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویۆرک. هەروەها کەنعانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا ئەوەشی گوت، کە "بەپێی دوایین هەواڵ، دارایی ئازادکراوی ئێران لە کۆریای باشوور، هەر ئەمڕۆ (دووشەممە) ئازاد دەکرێت.

سەرچاوەکان پێشتر رایانگەیاندبوو، کە بڕیارە رۆژی دووشەممە لە قەتەر ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام بدرێت.

پێشتر لە هاوکات لەگەڵ هەواڵەکان لەبارەی بە رێککەوتنی تاران و واشنتۆن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئازادکردنی شەش ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران لە کۆریای باشوور بڵاوکرایەوە؛ راگەیەندرا کە ئەم پێنج هاوڵاتییە ئەمریکییە لە گرتووخانە گوازراونەتەوە بۆ هۆتێلێک و لەوێ چاودێری دەکرێن.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین