مسرور بارزانى: بڕیارى (688) باشترین و گرنگترین بڕیار بوو کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە ئیڤێنتی ساڵیادى دەرچوونى بڕیاری (688)ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كه‌ تێیدا وەک ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له‌ عێراق دیاری كرد، سەرۆکى حکوومەت سوپاسی وڵاتانی ئەوروپی کرد لە بەرامبەر پشتیوانیکردنیان بۆ کورد.

مسرو بارزانى، لە ئیڤێنتەکەدا ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان بۆتە لانەکەی ئارامى بۆ تەواوی پێکهاتەکان، بەتایبەت کە هێشتا مەترسی داعش لەسەر ناوچەکە ماوە، کە پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری هاوپەیمانان کۆتایی بە دەوڵەتەکەیان هێنا.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گووتیشى، هەرێمى کوردستان لەرووى دیموکراسییەوە ئەزموونێکى سەرکەوتووە. هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تواناى ئاسایشی جیهانی بپاڕێزێت و له‌ جیاتی جیهان شه‌ڕی دژی  ئەم رێكخراوه‌ى كرد و ئه‌فسانه‌ی چه‌كدارانی داعشی تێکشكاند.

لەبارەى دەرکردنى بڕیارى (688)، مسرور بارزانى گووتى، بڕیاری (688)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ له‌ (1991) ده‌رچوو بۆ دروستكردنی نوای ئارام، باشترین و گرنگترین بڕیار بوو بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد. 

سه‌رۆكی حكومه‌تى هەرێم له‌ گوتاره‌كه‌یدا لەبارەى ڕێککەوتنى شنگال ئەوەشى ڕاگەیاند، تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان درووست كردووه‌، بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و ناوچه‌كانی خۆیان، پێویستیان به‌ پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین