عێراق یاداشتی ناڕەزایی بە باڵیوزی توركیا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لەسەر هێرشەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت، سەرۆكایەتی كۆمارى عێراق داوا دەكات یاداشتی ناڕەزایی بە باڵیۆزی توركیا بدرێت و داوای كۆبوونەوەش لەگەڵ وەزارەتە ئەمنییەكان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 سەرۆكایەتی كۆماری عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ‌ بە درۆن كرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی لە عەربەت و بووە هۆی شەهیدبوونی سێ‌ پێشمەرگەی دژە تیرۆر و برینداربوونی سێ‌ كەسی تر.

سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیێندراوەكە باس لەوە دەكات، چەندان جار داوایان لە توركیا كردووە، لە بری ئەو هێرشانە لەگەڵ عێراق دابنیشن و تاوتوێی ئەو كەلێنانە بكەن كە تێیدا هێرش دەكرێتە سەر توركیا، بەڵام توركیا وەڵامی نەداوەتەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داواش دەكات كۆبوونەوەی وەزارەتە ئەمنییەكانی عێراق بكرێت و بۆ ئەوەی راپۆرتێك لەسەر رووداوەكە ئامادە بكەن و هەروەها داواش دەكات بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە عێراق بكرێت و یاداشتی ناڕەزایی پێ بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین