وەزیری بەرگریی رووسیا گەیشتە تاران ئێران

نوچەنێت:

وەزیری بەرگری رووسیا بە سەردانێک گەیشتە تاران. ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری بەرگری رووسیایە بۆ تاران لە دوای دەوستپێکردنی شەڕی ئۆکراین.

لە رۆژی سێشەممە (19/ ئەیلول/ 2023) بی بی سی فارسی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ژەنەڕاڵ سێرگی شایگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە تاران. ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری بەرگری رووسیایە بۆ تاران، دوای هێرشی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی ئیسنا، دەڵێت، کە ئەو گەشتە لەسەر بانگهێشتی جەنەراڵ محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە و ئامانج لەوەش "پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی بەرگری و فراوانکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و هەروەها مامەڵەکردنە لەگەڵ مەترسییە هاوبەشەکان و تیرۆری نێودەوڵەتییە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت، بڕیارە وەزیری بەرگری رووسیا لەگەڵ محەمەد رەزا قەرایی ئاشتیانی و بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.

ئەم سەفەرە هاوکاتە لەگەڵ بیستنی سکاڵای ئۆکرانیا لە دژی دەستدرێژی سەربازیی ڕووسیا لە دادگای نێودەوڵەتی.

سەفەری جەنەڕاڵ شەیگۆ بۆ تاران پاش ماوەیەکی کەم لە ئامادەبوونی ئێران لە پێشانگای سەربازیی مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت، کە ئێران لەوێ شوێنی هەبووە و لە ئاستی جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکاندا بەشداری لە کردنەوەیدا کردووە.

وەزیری بەرگری رووسیا، لە پێشانگاکەدا سەردانی بەشی ئێرانی کرد، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان درۆنی نوێی تێدا نمایشکرا.

ئۆکرانیا کۆماری ئیسلامی بە دەستێوەردان لە خاکەکەی تۆمەتبار دەکات بە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد-136 بۆ رووسیا.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە، کە ئێران پێش هێرشی رووسیا ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بە مۆسکۆ داوە و دەشڵێت "دەسەڵاتدارانی ئۆکراین بەڵگەنامەیەکیان سەبارەت بە بەردەوامی فرۆشتنی نەداوە".

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئەم لێدوانانەی رەتکردەوە و ئەمریکاش هەروەها رایگەیاند، کە بەڵگەنامەکانی بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئێران لەلایەن رووسیاوە، داوەتە دەسەڵاتدارانی ئۆکراین.

سەرچاوە:  بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین