ئەمریکا و ئەوروپا داوا لە ئێران دەکەن پێداچوونەوە بە بڕیارێکدا بکات ئێران

نوچەنێت:

ئەمریکا و ئەوروپا داوا لە ئێران دەکەن چاو بەخشێنێتەوە بە قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

رۆژی سێشەممە (19/ ئەیلوول/ 2023) العربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رۆژی شەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پشکێنەرانی ئاژانسەکەی لە لایەن ئێرانەوە بە "کارێکی نەشیاو" وەسف و ئیدانەشی کرد.

ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، داوایان لە ئێران کرد، کە بە بڕیارەکەی خۆیدا بۆ پێشگرتن لە چالاکییەکانی ژمارەیەک لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بچێتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، تێدا هاتووە: ئێران پێویستە دەستبەجێ لە بڕیاری رێگریکردن لە چالاکییەکانی پشکنەرەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی، بەتەواوەتی هاوکاری ئاژانسەکە بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە ئاژانسەکە زیاتر لە چوار ساڵە سەرقاڵی چەندین دۆسیەی چارەسەرنەکراوی پەیوەست بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە، سەبارەت بە دۆزینەوەی ماددەی پیتێنراوی ئەتۆمی لە ژمارەیەک شوێنی رانەگەیەندراو.

رافائیل گەڕوسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، شەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پشکنەرانی ئاژانسەکەی بە "کارێکی تاکلایەنە، نەشیاو و بێ وێنەی" نابرد.

لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپادا هاتووە کە "ئێران بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و لە ئێستادا ئاستەنگی لە پلاندانان و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی چاودێریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دروست دەکات''.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا بە توندی پشتگیری لە ئاژانس و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پارێزبەندییەکان دەکەن.

سەرچاوە:  العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین