ئەمریكا پاڵپشتی كوێت دەكات و داوایەك لە عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمریكا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە راگەیێندراوێكی هاوبەشدا داوا لە عێراق دەكەن سەروەری كوێت بپارێزێت و ئەو رێككەوتنانە جێبەجێ بكات كە بۆ دیاركردنی سنوور لەگەڵ كوێت ئەنجامی داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023 لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و ئەمریكا داوا لە عێراق كراوە، رێز لە سەروەری كوێت بگرێت و هەموو ئەو رێككەوتنانە جێبەجێ بۆ كێشانی سنوور لەگەڵ كوێت ئەنجامی داوە. هەر لەبەیاننامەكە هاتووە، "پەلە بكرێت بۆ چارەسەری یاسایی لە ناوخۆی عێراق بۆ زامنكردنی بەردەوامبوونی رێككەوتنی دەریاوانی لە خۆر عەبدوڵا، كە لە نێوان كوێت و عێراق ئەنجام دراوە".

لەسەرەتای ئەم مانگە دادگای باڵای فیدڕاڵی رێككەوتنی نێوان كوێت و عێراقی لە خۆر عەبدوڵا بە نادەستووری زانی، دواتریش لە سەرەتای ئەم هەفتەیە رۆژنامەیەكی كوێتی ئاشكرای كرد، وەزیری دەرەوەی كوێت سەردانی ئەمریكای كردووە و لەوێ‌ سكاڵای لە عێراق كردووە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین