قوباد تاڵەبانى لەسەر هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى عەربەت وەڵامى تورکیا دەداتەوە
نوچەنێت:
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە (20/ئەیلوول/2023) میدیاى یەکێتى بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە تۆرکیڵد بیگ نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا رووداوی هێرشکردنەسەر هێزەکانی دژەتیرۆر لە فڕۆکەخانەی عەربەت تاوتوێ کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى میدیاى یەکێتى، لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى عەربەت قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، ئەم رووداوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تیایدا هێزێکی فەرمی عێراقی و کوردستانی کراوەتە ئامانج کە هێزی دژەتیرۆری کوردستانە و بۆ هەموولایەکیش ئاشكرایە کە ئەو هێزە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە درێژایی دوو دەیە هاوکار و هاوپەیمانی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژەتیرۆردا.
جێگرى سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند، شەهیدەکان و بریندارەکانی رووداوەکە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان و ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەک جگە لە هێزی دژە تیرۆر هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانە نەبووە.
دوێنێ سێشەممە (19-9-2023) وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە لەبارەى هێرشەکەى فڕۆکەخانەى عەربەت و تێیدا ڕایگەیاند، "ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى له (18)ى ئه‌یلوولى 2023 روویداوه جێگه‌ى سه‌رنجه، چونكه ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك لهئەندامانى ئه‌منى یه‌كێتى په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوەکانى سەر بە په‌كه‌كه، هه‌ربۆیه‌ش وازانراوه له‌كاتى ته‌قینه‌وه‌كه دژه تیرۆرى سلێمانى سه‌ر به یه‌كێتى مه‌شق و ڕاهێنانیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌كه‌كه و یه‌په‌گه."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment