وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەى عه‌ربه‌ت لەلایەن سوپاى وڵاتەکەى پشتڕاست دەکاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئه‌و هێرشه‌ى له‌لايه‌ن فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجامدراوه،‌ وايانزانيوه‌ ئەندامانى دژه ‌تيرۆرى سلێمانى سه‌ر به‌ يه‌كێتى له‌ فرۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌ مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆيه‌ ئه‌م هێرشه‌يان ئه‌نجامداوه‌."

ئێوارەى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌(19/ئه‌يلوول/2023) وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌ راگه‌يێنراوێكدا له‌باره‌ى هێرشى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركيا بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له‌سلێمانى رايگه‌ياند، "ئێمه‌ زۆر له‌نزيكه‌وه‌ چاودێرى جموجۆڵى ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌ له‌م ناوچانه ‌ده‌كه‌ين، به‌تايبه‌ت له‌باكوور، چونكه‌ زۆربه‌ى چالاكييه‌كانى ئه‌م چەکدارانە‌ له‌م ناوچانه‌ن و جووله‌ له‌ نێوان عێراق و سووريا ده‌كه‌ن و له‌م شوێنانه‌ دامه‌زراون." 

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا لەبەشێکى دیکەى ‌راگه‌يێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وەش ده‌كات، "ئه‌و ته‌قينه‌وه‌ى له‌ (18)ى ئه‌يلوولى 2023 روويداوه‌ جێگه‌ى سه‌رنجه‌، چونكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ندێك له‌ئەندامانى ئه‌منى يه‌كێتى په‌يوه‌ندييان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوەکانى سەر بە په‌كه‌كه‌، هه‌ربۆيه‌ش وازانراوه‌ له‌كاتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ دژه‌ تيرۆرى سلێمانى سه‌ر به‌ يه‌كێتى مه‌شق و ڕاهێنانيان كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین