دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگە دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، دەست بەدابەشکردنى مووچەى لیوا پیادەکانى پێشمەرگە دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش "هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە."

ڕۆژى پێنجشەممە (21/ئەیلوول/2023) وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ 21ی ئەیلولی 2023، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە" بڕیاریشە هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچە بکرێت.

هاوکات وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی 2023، موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین