سوودانی لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە كۆبووەتەوە كە لە كوردستان كار دەكەن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لەوە دەكات لەگەڵ ئەو كۆمپانییە نەوتییە ئەمریكیانە كۆبووەتەوە كە لە كوردستان كار دەكەن، ئاشكرایشی كردووە، دەیەوێ‌ لەگەڵ نوێنەری 31 كۆمپانیای تر كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاوبووەتەوە و تێیدا ئاشكرای دەكات، لەگەڵ نوێنەرانی ئەو كۆمپانیا ئەمریكیانە كۆبووەتەوە كە لە كوردستان كار دەكەن و داوای لێكردوون، لە ناوچەكانی تری عێراقیش كار بكەن، سوودانی باس لەوەش دەكات ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری 31 كۆمپانیای تر كۆ دەبێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیمانەكەدا دووپاتی دەكاتەوە، عێراق كۆمەڵێك رێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیاكان لە بواری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كردووە و دەیەوێ‌ وڵاتەكەی ببێتە بەرهەمهێنەرێكی سەرەكی لەم بوارەدا.

لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكای كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی چەندان وڵات كۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین