ئێران وەڵامی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەداتەوە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دەڵێت، کێشە و ململانێی ناوچەکە تەنیا نەیاران سەقامگیری و گەشەسەندنی ئاوبووری ناوچەکە لێی سوودمەند دەبن.

رۆژی پێنجشەممە (21/ ئەیلول/ 2023) ماڵپەڕی هەمشەهری ئۆنلاین لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە،ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، کە توانای موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پسپۆڕانەی سەربازیی رووندایە کە لەسەر بنەمای رێگری و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دامەزراوە و ئەوەی مەترسی راستەقینەیە، هاتنە ناوەوەی ئیسرائیل وەک سەرچاوەی سەرەکی نائەمنی و هەڕەشەیە لەسەر وڵاتانی ئیسلامی بۆ جوگرافیای ناوچەکەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی ئێران، سێ دوورگەی ئێرانی ئەبو موسا، توونبی گەورەو و توونبی بچووک، بە بەشێک لە خاکی دانەبڕاو و ئەبەدیی ئێران ناوبرد و گوتی: کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە خۆ بە خاوەن زانینێک لەسەر ئەم دوورگانە، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و سەروەرییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

کەنعانی جەختی لەوەشکردەوە، کە تاران بە پشتبەستن بە تێڕوانینی ستراتیژی و سیاسەتە بە پرەنسیپییەکانی خۆی، هەمیشە چارەسەری کێشەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە هاوکاری پێکەوەیی دەزانێت، دوور لە دەستێوەردانی ئەو لایەنانەی کە هی ناوچەکە نین.

کەنانی دەشڵێت: دووبارەکردنەوەی تۆمەت و بانگەشەی ناڕاست لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی حکومەتەکان و خەڵکی ناوچەکە ناکات و تەنها بۆ قازانجی نەیاران و کە رەنگدانەوەی ئاشتی و گەشەسەندنی ئابووری وڵاتانی ناوچەکە قبووڵناکەن.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین