بەغدا تاوەکو ئێستا بەشێک لەشایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى کوردستانى نەناردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو مانگى ئەیلوولى ئەمسال بەغدا تەنها نیوەى شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى کوردستانى ناردووە ، کە لەسەر بنەمای رۆژی وەرگرتنی گەنمەکان شایستەکان بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.

ڕۆژى هەینى (22/ئەیلوول/2023) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆی (411) ملیار و (24) ملیۆن و (296)هەزار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ، تا ئێستا بڕی (233) ملیار دینار بەغدا بۆ جووتیارانی هەرێم ناردووە.

تاوەکو ئێستا بەغدا بڕى (178) ملیار و (24) ملیۆن و (296)هەزار دینارى پارەى جووتیارانى هەرێمى کوردستانى لەلایە و نەوزاد شێخ کامیڵ دەڵێت، هەرکاتێک خرایە هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بەسەر جووتیاراندا لەسەر بنەمای رۆژی وەرگرتنی گەنمەکان دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین