پەرلەمانی سویسرا قەدەغەکردنی نیقابی پەسەند کرد هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

دوای ئەوەی لە راپرسییەکدا هاوڵاتییانی سویسری، دەنگیان بە قدەدەغەکردنی نیقاب و رووپۆشکردنی تەواوی روخساردا، لە پەرلەمانی سویسرا بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.

رۆژی (بیست و یەک/ئەیلول/2023) پەرلەمانی سویسرا بە کۆی (151) دەنگ، قەدەغەکردنی نیقاب و رووپۆشی تەواوی روخساریان قەدەغەکرد.

 قەدەغەکردنی نیقاب، پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی فیدراڵی سویسراوە پەسەندکرابوو. دەنگدان بەم پڕۆژەیاسایە دوای ئەوەدێت، کە دووساڵ لەمەوبەر ڕیفراندۆمێکی سەرتاسەری لە سویسرا ئەنجامدرا. تێیدا هاوڵاتییان  دەنگیان بە قەدەغەکردنی جلوبەرگی ئیسلامی وەک نیقاب یان بورقا و هەروەها دەمامکی سکی و ئیسکارف، بۆ داپۆشینی تەواوی روخسار دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین