لەبارەی دۆسیەی نەوت هەرێم و بەغدا و توركیا كۆبوونەتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرای دەكات لە ماوەی رابردوودا چەندان كۆبوونەوەی تیمی تەكنیكی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و توركیا كراوە، تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كراوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی iraqoilreport ئاشكرای كردووە لەم چەند رۆژەی دواییدا چەندان كۆبوونەوە لەسەر ئاستی تیمە تەكنیكییەكان كراوە، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێڵی نەوتی توركیاوە.

چەند بەرپرسێك لە كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی كە بەرپرسە لە فرۆشتن و بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ئاشكرایان كردووە، زنجیرە كۆبوونەوەكان لە هەولێر و توركیا ئەنجام دراون، تاوتوێی لایەنی تەكنیكی و بازرگانی پەیوەست بە هێلە نەوتییەكە كراوە. 

لە 25ی ئاداری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستاوە، ئەمەش بەگوێرەی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، بۆ سكاڵایەكی عێراق. بەگوێرەی بڕیارەكە هەرێمی كوردستان ناتوانێ‌ بێ رەزامەندی عێراق نەوت هەناردە بكات. دواتر لە مانگی نیسانی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێككەوتوون، بەڵام تا ئێستا دەستی پێنەكردووەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین