سوودانی سەردانی رووسیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای كردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق سەردانی رووسیا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق چاوی لە پەراوێزی بەشداربوونی لە كۆبوونەوەكانی لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبووەتەوە".

بەگوێرەی راگەیێندراوەكە فوئاد حوسێن بە هاوتا رووسەكەی راگەیاندووە، لایەنی عێراقی كار دەكات بۆ ئەوەی ئامادەكاری پێویست تەواو بكات بۆ سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بۆ مۆسكۆ، كە لە چەند هەفتەی داهاتوو دەبێت". دووپاتیشی كردووەتەوە كە عێراق ئەم سەردانە بە هەلێك دەزانێت بۆ تاوتوێكردنی هاریكاری دووقۆڵی لە بوارەكانی سیاسەت و ئابووریدا.

ئێستا سوودانی و فوئاد حوسێن بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین