بلینکن: ئێران نایەوێت رۆڵێکی بەرپرسیارانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بگێڕێت ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پشکەنەرانی نێودەوڵەتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، نایەوێت رۆڵێکی بەرپرسیارانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بگێڕێت.

لە رۆژی شەممە (23/ ئەیلول/ 2023) رادیۆ فەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ژمارەیەک لە "پشکنەرانی بەئەزموون"ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رایگەیاندووە: ئەم کارە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێران نایەوێت رۆڵێکی بەرپرسیارانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا نییە.

ئەنتۆنی بلینکن، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی شازادەی جێنشینی سعودیە، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، گوتی: چالاکییەکانی ئێران بۆ هەبوونی بەرنامەی ئەتۆمی، توخمێکی بنەڕەتی تێکدەرە، کە نەک تەنیا ئاسایشی وڵاتانی ئەو ناوچەیە دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو لەوەش زیاتر دەخاتە مەترسییەوە؛ هەر بۆیە ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی، کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لەچەند رۆژی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێت سعودیەش ئەو جۆرە چەکانە بەدەستبهێنێت".

بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە: هەوڵماندا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران کاربکەین، لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکان و تەنانەت رووسیا و چینیش، بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئێران هانبدەین بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە یا خود نا، بەڵام ئێران نەیتوانی یان نەیویستووە ئەو کارە ئەنجام بدات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "کێشەکە زۆر روونە و کێشەکە ئێرانە. ئەمەش توخمێکی تێکدەرانەیە".

بلینکن لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: تەنها هەفتەی رابردوو بینیمان مۆڵەتی پشکنەرانی ئاژانس، کە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی ئاژانس زۆر گرنگن، هەڵوەشاندەوە. بە باشترین شێوە دڵنیابوون لەوەی، کە ئێران پابەندە بە ئەرکی خۆیەوە و وێنەیەکی روون لە چالاکییە (ئەتۆمییەکانیان) بخەنەڕوو. 

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی ئەوروپایی رێککەوتنی ئەتۆمی و رەخنەیان لە هاوکاری نەکردنی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گرت و رایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەردەوام بێت لە هاوکاری نەکردن، ئەوا دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانس بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران دەردەکات.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین