سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد پەیامێكی پیرۆزبایی لە موسڵمانان بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی دەڵێت، ""له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ڕووی گه‌لی كوردستان" بکرێتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (26/ئەیلوول/2023) سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ):

به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.

 له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

مسعود بارزانی

26ی ئەیلوولی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین