حكومەتی عێراق پەرۆشی بۆ دانانى یاسای نەوت و گاز نییە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی كەناڵی حوڕە راپۆرتێكی لەسەر دانانی یاسای نەوت و گازی عێراق بڵاوكردووەتەوە و پەرلەمانتاران ئومێدیان هەیە كە لەم وەرزەی یاسادانان قبووڵ بكرێت، كەچی چاودێرانی ئابووری و یاسایی بە دووری دەزانن ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت. لەوانە عەبدولرەحمان مەشهەدانی ئابووریناس پێیوایە بەم یاسایە خەزێنەی دەوڵەت كەم دەبێتەوە، لێكەوتەی ئابووری باشی بۆ حكومەتی عێراقی نابێ، بۆیە هیچ ئومێدێك نییە بۆ پەسەندكرنی یاساكە.
مەشهەدانی دەڵێ، "ئەگەر یاساكە بە شێوەی ئێستای قبووڵ بكرێت، ئەوا داهاتی گەنجینە كەم دەبێتەوە، چونكە هەر پارێزگایەك ئارەزوو دەكات هەنگاوی هەولێر بنێت و خاوەندارێتی ئەو دۆزینەوە نەوتییانەی دوای 2005 بە هی خۆی دەزانێت و بەشێك لە داهاتی گەنجینە بۆ ئەو دەبێت" مەشهەدانی دووپاتی دەكاتەوە ئەگەر ویستێكی راستەقینە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە هەبێت ئەوا دەبێت ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێن و هیچ لایەنێك لە داهاتی نەوت بێبەش نەكرێت.
لە دوای 2005 وە پڕۆژە یاسای نەوت و گاز لە زۆربەی خولەكانی پەرلەمانی عێراق ئامادە بووە، كەچی تا ئێستا پەسەند نەكراوە و ئەم جارە لە كارنامەی حكومەتی سوودانی هاتووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت و گاز لە نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت یاساكە پەسەند بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment