دوای لێدوانەكانی سوودانی.. هێزە بیانییەكان لە عێراق چارەنووسیان رۆشن نییە
شارەزا ئەمنی و سەربازییەكان لەگەڵ سیاسەتمەدارانی عێراق بۆ ماڵپەڕی سكای نیوز، روونی دەكەنەوە، چ لە پشت ئەو لێدوانانەی سوودانییە و رۆڵی هێزە بیانییەكان ئێستا لە عێراق چییە و ژمارەیان چەندە و شوێنی بڵاوبوونەوەیان و هەروەها باس لە ئەگەری دەستبەرداربوونیان دەكەن.
لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی ئیماراتی، كە رۆژی سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، سوودانی دەڵێ، “عێراق لەسەر خاكەكەی پێویستی بە بوونی هێزی بیانی جەنگاوەر نەماوە و رێكخراوی تیرۆرستی داعش بە شێوەیەك لاواز بووە وەك هەڕەشەیەك لەسەر ئاسایشی عێراق نەماوە”. عێراق لە ساڵی 2014 وە پشتی بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبەست، كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێكهاتبوو.
سوودانی چەندان جار قسەی لەسەر ئەوە كردووە، عێراق پێویستی بە هێزە بیانییە شەڕەكەرەكان نەماوە، لە ئابی رابردووش باسی لەوە كرد، ئەو چەندان گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی شێوازی هاریكاری ئایندەیی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دیاری بكات.
نەخشەی بڵاوبوونەوەی هێزەكان لە عێراق
هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەسەر چەندان شوێن لە شارەكانی باكوور و باشوور و ناوەڕاست دابەشكراون، ئەمەش بەگوێرەی زانیارییەكانی عەمید ئەعیاد تۆفان شارەزای سەربازی:
بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا
بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە ناوچەی سەوزی بەغدا
بنكەی هەریر لە هەولێر
بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار
بنكەی بەلەد لە سەلاحەدین
بنكەی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا
بنكەی ئیمام عەلی بن ئەبوتاڵب لە ناسرییە "رانەگەێندراوە"
بنكەی قەلاچۆلان لە سلێمانی "رانەگەیێندراوە"
ژمارەی هێزەكان چەندە؟
بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆفان ژمارەی هێزەكان چەند هەزارێكە، بە شێوەیەكی تایبەت لە بنكە سەربازییەكانی وەك هەریر و فڕۆكەخانەی هەولێر و عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا و بەلەد جێگیركراون، نزیكەی دوو هەزار و 500 سەربازیش لە پاسەوانی نیشتیمانی ئەمریكا بۆ پارێزگاری باڵیۆزخانە دانراون، كە بەشێكیان لە بنكەی ڤیكتۆریان لە فڕۆكەخانەی بەغدا.
بە خەملاندنی عەلی بودەیر كە شارەزاییەكی ئەمنییە، ژمارەی ئەو سەربازانە لەنێوان دوو هەزار و 500 تا پێنج هەزار سەرباز دەبێت، ژمارەیان بەگوێرەی بارودۆخە ئەمنییەكان زیاد و كەم دەكات. هیچ ئامارێكی فەرمیش نییە.
بۆچی ئەو هێزانە لە عێراقن؟
ئەعیاد تۆفان وەڵامی ئەو پرسیار دەداتەوە و دەڵێ، "ئەوەی راگەیێندراوە ئەوەیە ئەو هێزانە ئەركی راوێژكاری و مەشقیان هەیە، بەڵام لە راستیدا ئەوان هەڵدەستن بە چەكداركردن و ئامادەكردنی تانكەكانی ئەبرامز و فڕۆكەكانی ئێف 16، هەروەها بەشدار دەبن لە هێرشە ئاسمانییەكان و گواستنەوەی هێزەكانی دژە تیرۆر لە میانەی ئۆپراسیۆنەكان"
سەبارەت بە پێویستبوونی ئەو هێزانەش ئەو شارەزایە سەربازییە دەڵێ، "سوپای عێراق هێشتا بە دەست لاوازی لە بواری هێزی ئاسمانی و فڕۆكەی سوپا و بەرگری ئاسمانی، هەواڵگری سەربازی لە كۆكردنەوەی زانیاری دەناڵێنێ. ئێمە زۆر پێویستمان بەوانە هەیە لە جێبەجێكردنی هەر ئۆپراسیۆنێك یان بۆ بەرگریكردن لە ئاسمانی عێراق لە فڕۆكەی نەیار بە هەموو شێوەكانی، لەگەڵ مووشەك و رۆكێت".
سەبارەت بەو لێدوانە فەرمییانەی كە دەڵێ، "سوپا دەتوانێ بەرگری لە سنوورەكانی نیشیتمان بكات" ئەعیاد تۆفان دەڵێ، "پێویستی بەوە هەیە بە هەندێك شت دابچێتەوە، هۆكارەكەش تەواونەبوونی هەندێك هێزە جیا لەوەی بەشبەشێنی تایفەگەری و مەزهەبی هەیە".
پەیامە سیاسییەكان
موخلد حازم شارەزای ئەمنی و ستراتیژی لە عێراق سەرنج دەداتەوە ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ناتۆ بە داوای حكومەتی عێراق هاتوونەتە ئەم وڵاتە و ئەمەش كاتێك داعش لە ساڵی 2014 هێرشی كرد، دواتر لە ساڵی 2021 وە سیفەتی ئەو هێزانە بۆ راوێژكاری و مەشقكردن گۆڕاوە،
بنكەكانی خۆیان رادەستی هێزە عێراقییەكان كردووەتەوە. بەم هۆیەشەوە بە بڕوای ئەو شارەزایە، لێدوانەكەی سوودانی جۆرێك لە ناڕۆشنی تێدایە و پەیامێكە بۆ چەند لایەنێكی سیاسی تر. سەبارەت بە سروشتی ئەو هێزە ئەمریكیەی ئێستا لە عێراق ئەو شارەزایە ئەمنییە بە شێوەیەكی تایبەت باس لەوە دەكات ئەو هێزانەی كە لە بنكەی عەین ئەسەدن، هێزی شاخەوانی 10یە و بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان لە عێراق و ئەفغانستان ناسراون.
تێپەڕاندنی تەنگژە ئەمنییەكە
لەلایەن خۆیەوە عەلی بودەیر چاودێری سیاسی و ئەمنی لێدوانەكەی سوودانی بە "خاڵێكی ئەرێنی" دەزانێت و پێیوایە ئەمە نیشانەیە بۆ ئەوەی عێراق تەنگژەی ئەمن تێپەڕاندووە و لەوە دەڕوانێ بایەخ بە گەشەسەندن و پێشكەوتنی ئابووری بدات و تەنگژەكانی تر چارەسەر بكات. ئەمەش بۆ حكومەتی ئێستا و حكومەتەكانی پێشوو هەژمار دەكرێت كە هەوڵیان داوە ئاسایش بەهێز بكەن.
ئەو چاودێرە پێیوایە كێشە نییە ئەگەر مانەوەی هێزە بیانییەكان بەردەوام بێت، چونكە ئێستا رۆڵی هەواڵگری و لۆجیستی و مەشقكردن دەبینن، هەروەها بەشداری لە جێبەجێكردنی هەندێك ئۆپراسیۆنی تایبەت دەكەن، هیچ رۆڵێكی تریان نییە، ئەم كارانەش لە سەروەری عێراق كەم ناكەنەوە، چەندان دەوڵەتی تر هێزی بیانیان تێدا جێگیر كراوە.
سەرچاوە: سكای نیوز
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment