عێراق رێز لە نازك مەلائیكەی شاعیر دەگرێت
نوچهنێت
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاری دا 40 هەزار پولی پۆستە چاپ بكات، كە وێنەی نازك مەلائیكەی شاعیری لەسەرە، ئەمەش وەك رێزلێنانێك بۆ یادی 100 ساڵەی لەدایكبوونی ئەو ژنە شاعیرە.
ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلوولی 2023 وەزارەتی پەیوەندییەكان "اتصالات"ی عێراق رایگەیاند، بڕیاری داوە دوو پولی پۆستە چاپ بكات، كە وێنەی نازك مەلائیكەی لەسەرە. یەكێكیان پولی 750 دینارییە و ئەویتریشیان هەزار و 250 دینارییە. بڕیاریشە بۆ هەر جۆرێكیان 20 هەزار دانە چاپ بكرێت.
نازك مەلائیكە لە ساڵی 1923 لە بەغدا لە خێزانێكی رۆشنبیر لەدایكبووە و دواتر خانەی باڵای مامۆستایانی لە ناوەڕاستی چلەكانی سەدەی رابردوو تەواو كردووە. گرنگی نازك مەلائیكە لە ئەدەبی عەرەبی لەوە سەرچاوە دەگرێت، بە یەكێك لە رابەرەكانی نوێكردنەوەی شیعر دادەنرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment