ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی حەمدانییە ئاشكرا دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی سووتانی هۆڵەكەی حەمدانییە رایدەگەینێ‌، رووداوی گڕگرتنەكە بەهۆی یاری ئاگرین بووە و ئەوانەی سەرپەرشتی ئەو یارییەیان كردووە، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن و دووپاتیشی دەكاتەوە كە رووداوەكە بە ئەنقەست نەبووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە یەكی تشرینی یەكەمی 2023 لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی حەمدانییە كە لە لایەن سەعد دلێمی سەرۆكایەتی دەكرا و راوێژكارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش تێیدا بەشدار بوو، ئەنجامی لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە راگەیاند و دووپاتیان كردەوە رووداوەكە لەناكاو و بە ئەنقەست نەبووە.

ئاگرەكە بە هۆی یاری ئاگرینەكەوە كەوتووەتەوە، بۆیە ئەوانەی سەرپەرشتی یارییەكانیان كردووە، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها باس لەوە كراوە بنمیچی هۆڵەكە و تەنانەت زەوی هۆڵەكەش لەو جۆرە مادانە دروستكراون كە زوو گڕ دەگرن، هۆڵەكەش تەنیا بۆ 500 كەس دروست كراوە كەچی رۆژی رووداوەكە خەڵكێكی زیاتری تێدا بووە و نەبوونی دەرگای پێویست و كوژاندنەوەی كارەباش كارەساتەكەی گەورەتركردووە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە بڕێكی زۆر خواردنەوە كحولییەكان لە كۆگای هۆڵەكە هەڵگیراون، ئەمانەش سەرچاوەیەكی تر بوون بۆ زیادبوونی ئاگرەكە.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە قەزای حەمدانییەی سەربە پارێزگای مووسڵ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵی هەیسەم لە كاتی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری روویدا. بەو هۆیەوە 107 كەس گیانیان لەدەست دا و 82 كەسیش بە رێژەیەكی بەرز سووتان.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین