سوودانی بڕیارێك بۆ پاسەوانی بەرپرسان دەردەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی نووسراوێكی تایبەتی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، دەبێت ژمارەی پاسەوانی بەرپرسان كەم بكرێنەوە و رێگەیان پێنەدرێت چەكدارانیان بە ئۆتۆمبیلی كراوە بسووڕێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی تشرینی یەكەمی 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی نووسراوێكی تایبەتی نووسینگەی سوودانی بڵاوكردووەتەوە، كە واژۆی عەبدولكەریم عەبدولحوسێنی سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی لەسەرە، تێیدا دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە، دیاردەی چەكداری پاسەوانی بەرپرسان قەدەغە بكرێت.

لە نووسراوەكە هاتووە، "سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رێنمایی داوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوان و دیاردەی چەكداریان و رێگەنەدان بە جووڵەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە كراوەیی چەكدار هەڵدەگرن و یاوەری بەرپرس وسەركردەكان دەكەن".

سوودانی دووپاتی كردووەتەوە، ئەم رێنماییە بۆ هەموو بەرپرسانە بە تەواوی ئاستە جیاوازەكانیان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە، زیاتر لە شەش هەزار كەس پاسەوانی بەرپرسانی عێراقن و هەندێك لە بەرپرسان بە سەدان پاسەوانیان هەیە.
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین