باڵی كامیلی حاجی عەلی جیابوونەوەی خۆی لە بزووتنەوە رادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی ناكۆكییەكانی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی، جیابوونەوەی تەواوەتی خۆیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیاندو حزبێکی، بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی، یاخود حزبی پەیوەندی ئیسلامیی رادەگەێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/2023) بەهۆی ناكۆكییەكانی ناو بزووتنەوەی باڵی كامیلی حاجی عەلی ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانیان لەگەڵ باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند، 

سەبارەت بەو حزبە نوێیە، محەمەد بازیانی، گوتەبێژی باڵی كامیلی حاجی عەلی رایگەیاند، هەردوو باڵا نەیانتوانیوە، بگەنە رێككەوتن، بۆیە بڕیاریاندایە بەشداری ئەو كۆنگرەیە نەكەن، لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەكمان بە بزووتنەوەی ئیسلامی نابێت و حزبێكی نوێ‌ بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی، یاخود حزبی پەیوەندی ئیسلامیی رادەگەیەنین. 

دەربارەی ناوكەشی بازیانی ئاماژەی بەوە كرد، ئەو حزبە ناوەكەی دەگەڕێتەوە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كە لە (1978) دامەزراوە، ئەوەش لەكاتێدایە بزووتنەوەی ئیسلامی بە رابەری عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، مێژووی خۆیان بۆ ساڵی (1987) دەگێڕنەوە.

سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووش، محەمەد بازیانی جەتی لەسەر ئەوە كردەوە، بەم نزیكانە رێكارە یاساییەكان بۆ دروستكردنی حزبەكە تەواو دەكەین و پێشكەشی كۆمسیۆنی دەكەین و لە كەرنەڤاڵێكی گەورەدا بزووتنەوەكە رادەگەیەنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین