وادەی سەردانەكەی ماكرۆن بۆ عێراق نزیكبووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، سوودانی پێشوازی لە راوێژكارێكی سەرۆكایەتی فەڕەنسی لە بەغدا كردووە و بە یەكەوە تاوتوێی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسیان كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە چواری تشرینی یەكەمی 2023 نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكدا باسی لەوە كردووە سوودانی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل راوێژكاری سەرۆكایەتی فەڕەنسا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە و بە یەكەوە تاوتوێی ئەو سەردانەیان كردووە كە بەم نزیكانە ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ عێراق ئەنجامی دەدات.

پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن لە ئابی 2021 سەردانی عێراق كرد و دواتر سەردانی هەرێمی كوردستان كرد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. ئەم جارەش بە نیازە سەردانی عێراق بكات و لە كۆنگرەی بەغدا بەشدار بێت.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین