كچه كوردێك یه‌كه‌م رۆمانى خۆى به ناوى "به‌فرى ڕه‌ش" بڵاوده‌كاته‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
هێلین عەبدولجەبار كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كه‌م رۆمانى به ناوى "به‌فرى ره‌ش" بڵاوكراوه‌ته‌وه، له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باس له ئامانجى نووسینى رۆمانه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، "لەکومەڵگەی کوردەواریدا چەندان کێشە هه‌ن، دەتوانین بڵێین به هەڵپەسێردراویى ماونه‌ته‌وه تاوەکو ئێستا بەردەوامیان هەیە، ئێمە نەمانتوانیوە لە ڕێگەی کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری یاخود بە هۆشیارکردنەوەی خێزان چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. من لێرەدا هەوڵم داوە لەڕێگەی ئەو نووسینەم شتێک بکەم هەرهیچ نەبێت خەڵك ئاشنا بکەم بە کێشەکان، بەڵکو لە دوا ڕۆژدا بەیەکجاری ئەم دابونەریتە چەوتانە ڕیشەکێش بکرێت".
هێلین پاڵانى: به رۆمانى میرنامه‌ى جان دۆست سه‌رسامم
هێلین كه به‌ناوى "هێلین پاڵانى " رۆمانى "به‌فرى ڕه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كرد رۆمانه‌كه‌ى له به‌سه‌رهاتێكى راسته‌قینه‌وه وه‌رگیراوه و ئه‌م رۆمانه بۆ هه‌ر به‌شێك ناوێك دانراوه، وه‌ك " بڕیارى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى مینا" "دایك سه‌رسه‌ختترین دوژمنه" "ئه‌و پرته‌قاڵه‌ى ژیانى گۆڕیم". رۆمانه‌كه له 172 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و پێشه‌كى رۆمانه‌كه له‌لایه‌ن د. فه‌رهاد پیرباڵه‌وه نووسراوه و له به‌شێكى پێشه‌كییه‌كه هاتوووه، "ئه‌و رۆمانه‌ى هێلین له دیدێكى مرۆڤانه و ئازادیخوازه‌وه گرفته‌كانى ژن ده‌كاته كێشه‌گه‌لێك كه خوێنه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكا".
هێلین له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" به كورتى باسى له ناوه‌ڕۆكى رۆمانه‌كه‌ى كرد و گوتى، "لە ڕاستیدا خۆی چیرۆکێکی راستەقینەیە، لە کۆمەڵگەی کوردیش‌دا ئەو جۆرە کێشە و ڕووداوانە زۆرن و باسنەکراون. ناوەڕۆکەکەی باسی عەشقی کوڕێك دەکات بۆ کچێك کە ئەو دابونەریتە چەوتانەی لە کۆمەڵگەی ئێمە دا هەیە کێشەی حەقیقیان بۆ دروست دەکات، رۆمانەکەش لە ۱۷۲ لاپەڕە پێك هاتووە".
سه‌باره‌ت به چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجه گوتى، "چاپکردنەکەی لەسەر ئەرکی خۆم بووە, ئەرکی دابەشکردن ناوەندی سایە لە ئەستۆی گرتووە".
سه‌باره‌ت به‌وه وه‌ك رۆماننووسێكى گه‌نجه به كامه رۆماننووس سه‌رسامه هێلین باسى له‌وه كرد له نێو كوردا به جان دۆست سه‌رسامه و به تایبه‌تى به رۆمانى "میرنامه" و له رۆماننووسه جیهانییه‌كانیش به گابرییل گارسیام ماركیز.
له‌كۆتایى قسه‌كانى بۆ "نوچه‌نێت" هێلین باسى له‌وه كرد هه‌وڵ ده‌دات رۆمانه‌كه‌ى به زمانى عه‌ره‌بیش ئاماده بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment