ئێران داوای رادەستكردنەوەی سەركردەی حزبە رۆژهەڵاتییەكانی كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی ئاشكرای دەكات لە دوایین كۆبوونەوەی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە تاران، بەرپرسانی ئێران داوای رادەستكردنەوەی سەركردەكانی هێڵی یەكەمی حزبە كوردییەكانیان كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی تشرینی یەكەمی 2023 ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی لە سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقەوە ئاشكرای كردووە، لەدوایین كۆبوونەوەی قاسم ئەعرەجی لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ئەوان داوایان لە لایەنی عێراقی كردووە سەركردەكانی حزبە رۆژهەڵاتییەكان رادەست بكەنەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق لەسەر ئەم داوایە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە لە كۆبوونەوەكە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش بەشدار بوون، بە ئێرانیان راگەیاندووە، ئەو سەركردانەی حزبە رۆژهەڵاتییەكان كە لە هەرێمی كوردستان بوون، دوای ئەوەی زانیویانە لە لایەن ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج روویان لە ئەوروپا كردووە.

عێراق و ئێران رێككەوتنێكی ئەمنیان لەسەر حزبەكانی رۆژهەڵات كردووە و لە 19ی مانگی رابردوو عێراق پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنەكە راگەیاند، كەچی ئێران رەخنەی هەیە و دەڵێ‌، "بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە".

بەگوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت حزبەكانی رۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەكانی ئێران دوور بخرێنەوە و سەربازگەكانیان لە هەرێمی كوردستان دابخرێن و ئەوانەی لە یاساكانی ئێران داواكراون، رادەستی ئێران بكرێنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین