جیا لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق هەڵوێستی لەسەر كێشەی فەڵەستین رادەگەینێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جیا لەو هەڵوێستەی كە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بۆ گرژییەكانی ئەمڕۆی فەڵەستین رایانگەیاندووە، حكومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند و داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات.

ئەمڕۆ شەممە حەوتی تشرینی یەكەمی 2023 شەڕ و پێكدادان لەنێوان بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و ئیسرائیلی روویدا و تا ئێستا بەردەوامە. سەركردەی لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەوانە نووری مالیكی و حەیدەر عەبادی و عەممار حەكیم و هادی عامری هەڵوێستی توندی خۆیان لە شەڕەكە راگەیاند و پاڵپشتی لە شەڕكەرە فەڵەستینیەكان دەكەن.

كەچی لەم كاتەدا باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی راگەیاند و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات سنوورێك بۆ ئەو پێشێلكارییانە دابنێت كە ئیسرائیل لە فەڵەستین دەیكات و داواش لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات بەپەلە كۆببنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی بارودۆخی فەڵەستین بكات كە بە "مەترسیدار" وەسفی دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین