سوودانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ رووسیا ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی رووسیا دەكات و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا كۆدەبێتەوە، بەڵام دووپاتی دەكاتەوە لە كارنامەی نییە هیچ رێككەوتنێك واژۆ بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی تشرینی یەكەمی 2023 محەمەد شیاع سوودانی لە دیمانەیەكی كورتدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی، باس لە سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ دەكات و ئاشكرای كردووە، لە 11ی ئەم مانگە سەردانەكەی ئەنجام دەدات و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا كۆدەبێتەوە.

سوودانی باسی لەوە كردووە، وڵاتەكەی بەرەو كرانەوەی بازاڕ لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەچێت و بۆیە بایەخی زیاتر بە پەیوەندی خۆی لەگەڵ رووسیا دەدات، بەڵام دووپاتیشی كردووەتەوە، بە نیاز نییە لەو سەردانەی هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ رووسیا واژۆ بكات. 

كۆمەڵێك كۆمپانیای رووسی لە بواری نەوت لە عێراق كاردەكەن و پێشتر عێراق پەیوەندییەكی ئابووری و سیاسی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین