عێراق لە رێگەی ئێرانەوە رێككەوتنی بوارى وزە دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی توركمانستان رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ عێراق بۆ پێدانی گازی سروشتی كردوویەتی، لە رێگەی ئاڵوگۆڕیییەكە لەگەڵ ئێران. وەزارەتەكە لەمە زیاتر هیچ روونكردنەوەیەكی تری نەداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی دەرەوەی توركمانستان ئاشكرای كردووە، وڵاتەكەی رێككەوتنی لەگەڵ عێراق كردووە، بۆ ئەوەی ساڵانە بڕی 10 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی بە عێراق بدات. ئەمەش دوای سەردانێكی شاندی باڵای توركمانستان بووە كە هەینی رابردوو بۆ بەغدا ئەنجامی داوە.

وەزارەتەكەی توركمانستان باس لەوە دەكات، ئەو رێككەوتنە لە رێگەی ئاڵوگۆڕێك دەبێت لەگەڵ ئێران، بەڵام روونكردنەوەی لەسەر ئەم خاڵە نەداوە. عێراق ساڵانە بە بەهای حەوت ملیار دۆلار گازی سروشتی یاوەر لەگەڵ دەرهێنانی نەوت دەسووتێنێ‌ و ناتوانێ‌ وەبەرهێنانی تێدا بكات، كەچی بۆ بەكارخستنی وێستگەكانی كارەبا گاز لە دەرەوە دەكڕێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین