دیدارى مێرى بە بەشدارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بە بەشدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دیدارى مێرى لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و چەندین پرسى گرنگ تاوتوێ دەکرێت.

ڕۆژى سێشەممە (10/تشرینى یەکەم/2023) پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوە دیداری مێری لەهەولێر بەڕێوەدەبات، لە دیدارەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پانێڵێکدا گفتوگۆ لەسەر (بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندیی فیدراڵ - هەرێمییەکان پرۆسەیەک لە مێژە دواکەوتووە) دەکات.

وا بڕیارە لە دوو ڕۆژى دیدارى مێرى چەندین سەرکردە و بەرپرسى ناوخۆ و دەرەوە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکى پەیوەست بە عێراق و هەرێمى کوردستان و جیهان و ناوچەکە بکەن.

ئەو پانێلانەى ئەمڕۆ و سبەى گفتوگۆى لەسەر دەکرێت بەمشێوەیە دەبێت:

ــ عێراق بۆ هەمووان، عێراق و دەرودراوسێکانی، عێراق و کوردستان لەنێو هاوکێشە هەرێمی و جیهانییەکاندا، هەروەها هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتسازی لە عێراق.

ــ پێشینەکانی وزەی عێراق، لامەرکەزیەت یان مەرکەزیەت؟ عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، سیستمی سیاسی و دەوڵەتسازی، بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندیی فیدراڵ - هەرێمییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ــ پێویستی و ئاوات و تێڕوانینی خەڵک بۆ حوکمڕانی

ــ پێشینییەکانی وزەی عێراق، نەوت و گاز و وزەی نوێ بووەوە 

ــ کاراکردنی رۆڵی ژنان دەکرێت لە سەرکردایەتیی دامەزراوەکاندا

ــ سیستەمی سیاسی و دەوڵەتسازی تاوتوێ 

ــ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکی دوو قۆڵیدا لەگەڵ هیوا عوسمان تاوتوێی بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندیی فیدراڵ - هەرێمییەکان پرۆسەیەک لە مێژە دواکەوتووە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین