وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: بانكەكانی عێراقمان سزا نەداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێ‌، "ئەو رێكارییەی دژی بانكەكانی عێراق گرتوومانەبەر بە مانای تەواو سزادان نییە".

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 ئاژانسی هەواڵی عێراق دیمانەیەكی لەگەڵ ڤیكتۆریا تایلۆر ئەنجام داوە، كە بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكایە بۆ كاروباری عێراق و ئێران، لە دیمانەكە باس لە رێكخستنی دیدارەكەی سوودانی لە واشنتن لەگەڵ بایدن دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەمریكا لە جەنگی دژ بە گەندەڵی پاڵپشتی سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.

لە بەشێكی تری دیمانەكە تایلۆر سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر بانكە عێراقییەكان بە، "سزای تەواو" نازانێت و دەڵێ‌، "ئەمانە سزا نیین، كۆمەڵێك بڕیاربوون بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بانكی لە عێراق بۆ بەردەوامبوونی شەفافیەت لە مامەڵەكردن".

لە هاوینی رابردوودا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمەڵێك بانكی عێراقی سزادا بەهۆی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەن و وڵاتانە دەكەن كە  ئەمریكا سزای داون، دۆلاریان پێدەدەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین