سوودانی لە رووسیایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سوودانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2023 نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سوودانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتووەتە رووسیا. بڕیارە لەو سەردانە چاوی بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا بكەوێت.

دوێنێ‌ سوودانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی، ئاشكرای كرد لەو سەردانەدا بڕیار نییە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ رووسیا واژۆ بكات. ئامانجی عێراق ئەوەیە پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا بدات.

رووسیا چەندان كۆمپانیای لە عێراق كار دەكات، بە تایبەتی لە بواری نەوت. بەرپرسانی عێراق چەندان جار ئاشكرایان كردووە، بە نیازە چەك و سیستەمی بەرگری لە رووسیا بكرێت، بەڵام  لەبەر ناڕەزاییەكانی ئەمریكا خۆی بە دوور دەگرێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین