عێراق سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان بۆ به‌غدا دوا ده‌خات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگه‌ى حه‌سان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى لبنان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى عێراق سه‌ردانى دیاب بۆ به‌غدا كه‌ بڕیار بوو له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ بێت، بۆ كاتێكى تر دواخراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ حه‌سان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌ردانى به‌غدا بكات، كه‌چى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى نیسان، نووسینگه‌ى دیاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ كاتێكى تر دواخراوه‌

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، نووسینگه‌ى دیاب رایگه‌یاندووه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌راسیمه‌كانى حكومه‌تى عێراق په‌یوه‌ندییان پێكراوه‌ و داوایان لێكراوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى دیاب بۆ كاتێكى تر دوا بخه‌ن، له‌به‌ر هه‌ندێك "هۆكارى ناوخۆیى عێراق".

پێشتر ئاشكرا كرا بوو كه‌ دیاب له‌ 16 و 17ى ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومه‌ته‌كه‌ى كه‌ پێكدێت له‌ وه‌زیرانى كشتوكاڵ و وزه‌ و ته‌ندروستى و گه‌شتیارى لبنان، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند رێككه‌وتنێك بكه‌ن و گرنگترینیان تایبه‌ت بوو به‌ كڕینى نه‌وتى عێراق. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین