سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەورووپا دەكات کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەوروپا سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، دەربڕی."

ڕۆژى چوارشەممە (11/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی نوێی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا "خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری بەڕێز سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشان دا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا."

هەروەها ئەوەش هاتووە، "تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین