دڵشاد شەھاب: ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیاریکردووە دەکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (11/تشرینی یەکەم/2023) دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە رەزامەندیی لایەنە سیاسییەکانی و کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (25)ـی شوباتی ساڵی داھاتووی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و دواناخرێت.

ھاوکات دڵشاد شەھاب پەیوەست بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، رۆڵی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ھەنگاوە یاساییەکاندا تەواو بووە.

ھەروەھا ئاشکرای دەکات کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیان بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکە کردووە و دەشڵێت، ھیچ گومانێک نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، چونکە دیاریکردنی رۆژەکە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بە رەزامەندیی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بووە.

بەپێی فەرمانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رۆژی (25-2-2024) وەک رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین