وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پرسی غەزە لە بەغدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و بە نیازە سەردانی دیمەشق و بەیرووتیش بكات و لەگەڵ ئەو پایتەختانە تاوتوێی دۆسیەی غەزە بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2023 وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە. میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەغدا سەردانی دیمەشق و بەیرووت دەكات و ئەو سەردانەی تایبەتە بە دۆسیەی غەزە.

تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەلایەن عێراقەوە لەسەر سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران رانەگەیێندراوە. بەڵام شیعەكانی عێراق ئەوانەی لەگەڵ ئێران هاوپەیمانن هەڵوێستی توندی خۆیان سەبارەت بە شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل راگەیاندووە. لە رۆژی شەممەی رابردووەوە ئەو شەڕە دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە بە سەدان كەس لە هەردوو لا كوژراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین