كۆنگره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى و چه‌ندان ده‌زگاى توێژینه‌وه‌، له‌ باره‌گاى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى عێراق، كۆنگره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێـت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ. ئامانجى كۆنگره‌كه‌ دانانى پلانێكه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى نیسان له‌ باره‌گاى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر عێراق له‌ به‌غدا كۆنگره‌ى زانستى هه‌واڵگرى به‌ دروشمى "ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.. هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ئاڵه‌نگاریه‌ واقیعییه‌كاندا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆنگره‌كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى و وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندادان له‌ حكومه‌تى عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ باره‌گاكه‌ و به‌شدارى له‌ كۆنگره‌كه‌ ده‌كه‌ن. جگه‌ له‌وان نوێنه‌رانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى داعش و هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" و چه‌ندان ده‌زگاى ترى توێژینه‌وه‌ى عه‌ره‌بى و جیهانى له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شدار ده‌بن.

سه‌باح نعمان گوته‌بێژى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى عێراقى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئامانجى كۆنگره‌كه‌ ناساندنى ستراتیژى عێراقه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پلانى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین