بانكی ناوەندی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكانی دراو دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێكدا داوا لە کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانى دراو دەکات، ئەگەر دەیانەوێت نووسینگە لە چوار فڕۆکەخانە بکەنەوە بۆ فرۆشتنى دۆلار، بە مەبەستى ئاسانكاری بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران داواکاری پێشکێش بکەن.

ئەمڕۆ هەینی (13/ تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاوی كردەوە، لەو راگەیێندراوەی بانكی ناوەندی هاتووە كە لەلایەن عەمار حەمەد خەلەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاراستەی كۆمپانیاكانی دراوە كراوە، ئاماژە بەوە دەكات، وەك هەوڵێكی ئەو بانكە بۆ ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بۆ بەدەستهێنانی دۆلار لە رێگەی كۆمپانیكانتانەوە و كردنەوەی نووسینگەكان لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا و بەسڕە و نەجەف و هەولێر.

سەبارەت بە ئامانجی بانكیش ناوەندیش وەك لە ریگەیێندراوەكە هاتووە، ئەو هەوڵەی بانكی ناوەندی بۆ ئاسانكاری گەشتیارانە، دەبێت داواکارییەکە بەگوێرەى پێگەى جوگرافی و لقەکانى پێشکێش بکرێت، هەروەك ئەو فڕۆکەخانەیەش دیاری بکات کە دەیەوێت نووسینگەى تێدا بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین