ئەمەریكا بەرپرسێكی داعشی لە باكووری سووریا دەستگیركرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بەرپرسێكی ئەو رێكخراوەیان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ هەینی (13/ تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی (نۆرس پرێس) بڵاوی كردەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مەمدوح ئیبراهیم حاجی شێخ، كە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ رێكخراوی داعش هەبوو لە (28)ى مانگی رابردوو لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیریان كردووە.

لە مانگی رابردوو سەركردایەتی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكا دەستگیركردنی ئەبوو هەلیل فەدعانی، بەپرسی چالاكی و ئاسانكاری ئەو رێكخراوەی لە باكووری سووریا دەستگیركرد. 

سەبارەت بە دەستگیركردنی حاجی شێخ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەو ئۆپراسیۆنە هێزەكانی ئەمەریكا ئەندامێكی دیكەی داعشیان لە رووبەڕوونەوەكە كوشتووە. 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەش دەكات، بەردەوام دەبن لە بەهێزكردنی پڕۆسەی تێكشكاندنی ئەو رێكخراوە لەو ناوچانە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش لە ساڵی (2014) پێكهاتووە، ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین