رەئیسی پەیوەندی بە سوودانییەوە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی غەزە، پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و بەگوێرەی راگەیێندراوێكی نووسینگەی سوودانی هەردووكیان دووپاتیان لەسەر گرنگى جووڵەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2023 ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كرد. نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی لە راگەیێندراوێكدا باس لەوە دەكات، هەر دوو سەرۆك باسیان لە بارودۆخی غەزە كردووە و بە گرنگیان زانیوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی لەسەر ئەو شتانە هەبێت كە ئەوان بە "پێشێلكاریی ترسناك"ی دەزانن و داواشیان كردووە ئابڵۆقەی سەر غەزە هەڵبگیرێت و دەروازە بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بكرێتەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و ئەو كات راگەیێندرا كە ئێران دەیەوێ‌ تاوتوێی هەڵوێستی داهاتوویان لەسەر غەزە لەگەڵ عێراق و لبنان و سووریا بكات.
 
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین