سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كازمى له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره كۆمه‌ڵێك دیدارى گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمارى عێراق و به‌رپرسانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه كه له ماڵپه‌ڕى رووداو و میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ر له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى نیسان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و دواى نیوه‌ڕۆ ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كات و یه‌كه‌م دیداریشى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌بێت.
میدیاكان باسیان له‌وه كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ پاریس و دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فه‌ڕه‌نسا هه‌یه.
دوایین سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له مانگى ئه‌یلولى 2020 بوو، ئه‌میش ئه‌و كاته بوو كه سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى به‌غداى كرد و دیدارێكى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment