ماردین ره‌حیمنەژاد: سه‌ردانه‌كه‌ى ماكرۆن به‌ر له هه‌موو شتێك بۆ لایه‌نى ده‌روونى كورد گرنگ بوو
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
فەڕەنسا کوردستان بە پێگەیەکی بەهێز دەزانێت بۆ لاواز کردنی تووندئاژۆیی
ماردین ره‌حیمنەژاد له دیمانه‌یه‌كى بۆ نوچه‌نێت له‌باره‌ى گرنگى سه‌ردانى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه‌كه كه ئه‌م سه‌ردانه به‌ر له هه‌موو شتێك له رووى ده‌روونییه‌وه بۆ كورد ئه‌رێنى بووه، چونكه كۆمه‌ڵێك رووداوى خراپ له ناوچه‌كه روویان داوه، له‌وانه سه‌ركه‌وتنى تاڵیبان، دووه‌میش ئه‌وه بوو له‌ناو كورد مه‌ترسییه‌ك دروست ببوو.
ماردین ره‌حیمنەژاد له دیمانه‌كه‌ى "نوچه‌نێت" گوتى، "لەدوای ئەوەی کە ئەمریکا رایگەیاند لە عێراق هێزە شەڕکەرەکانی دەکشێنێتەوە، یان بە واتایەکی تر رۆڵیان دەگۆڕێت، فەزایەکی دەروونی ناسەقامگیر دروست بوو، ئەم دۆخە دەروونییە لەگەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا چەند هێندەی تر ترس و دڵەڕاوکێی لە شەقامی کوردی‌دا دروست کرد و هەلێکی رەخساند بۆ دەزگا هەواڵنێرییە نەیارەکان کە دۆخی دەروونی کورد بەرەو داڕمان و بێهیوایی ببه‌ن".
به بڕواى ره‌حیمنەژاد بوونى فه‌ڕه‌نسا له‌و كاته‌دا، له‌پاڵ كورد پاڵپشتییه‌كى ده‌روونییه به‌ر له هه‌موو شتێك. ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتى، "هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی بەهێز وخاوەن بڕیار لەسەر ئاستی جیهاندا دەتوانێت لە ماوه‌یه‌كى کورتخایەندا ئەو بارە دەروونییە پێچەوانە بکاتەوە، بەڵام بۆ باسی سیاسەتی درێژخایەن دەبێ سەیری روانگەی فەڕەنسا لە چل ساڵی ڕابردوودا و لە سەردەمی فڕانسۆ میتران بەملاوە بکەین کە لە میتران بەملاوە فەڕەنسا بە نیسبەت وڵاتانی ڕۆژئاوایی دیکە سیاستێکی باشتری لە بەرانبەر کورددا پەیڕەو کردووە. هەر چەند لە پەیماننامەی سایکس پیکۆدا فەڕەنسا رۆڵی سەرەکی هەبوو لە دابەشکردنی کوردستاندا بەڵام ئێستا فەڕەنسا بەنیسبەت دۆزی کوردەوە تێڕوانینی باشتری هەیە لە وڵاتانی دیکەی رۆژئاوایی".
ده‌بێ باشوور و رۆژئاواى كوردستان له په‌یامه‌كانى فه‌ڕه‌نسا
تێبگه‌ن و بزانن ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌یان له‌گه‌ڵه
به بڕواى ماردین ره‌حیمنەژاد چه‌ند هۆكارێك وا ده‌كه‌ن فه‌ڕه‌نسا بایه‌خ به ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان بدات ئه‌و گوتى، "ئەگەر ئیسلامی تووندوتیژ و جیهادی(چ شیعە چ سوننی) لە ناوچەکەدا دەسەڵات بگرێتە دەست لە چەند لاوە مەترسی هەیە بۆ شارستانییەتی رۆژئاوا و بە تایبەت فەڕەنسا یەکەم، کۆچبەری بەرەو ئەوروپا زیاتر دەکات. دووەم مەترسی هێرشی تیرۆریستی زیاد دەکات. سێیەم دەسەڵاتێک دێتە سەرکار کە هیچ رێزێک بۆ بەها رۆژئاواییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دانانێت، دەبێتە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ ئەوان. چوارەم سیستمێکی فەندەمیتاڵیستی ئیسلامی دوژمنی سەرسەختی فەلسەفە و بەها دیموکراتییه‌کانی رۆژئاوا و بە تایبەت فەڕەنسایە کە لانکەی گەشەسەندنی ئازادیخوازی و یاساتەوەریی رۆژئاوا بووە. هاوکات سیستمێکی تووندئاژۆ دەتوانێت موسڵمانەکانی فەڕەنسایش بەرەو تووندئاژۆیی هان بدات. لەبەر ئەم مەترسیانە فەڕەنسا کوردستان بە پێگەیەکی بەهێز دەزانێت بۆ لاوازکردنی تووندئاژۆیی".
ماردین ره‌حیمنەژاد له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، فەڕەنسا دەزانێت قەیراناویترین ناوچەی دنیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەگەر بیانەوێت ناوچەکە بەرەو کەناراوی ئارامی بڕوات بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆزی کورد و گرنگیدان بە رای کورد بۆ داڕشتنەوەی ناوچەکە، ئیمکانی نییە "هەر لەبەر ئەوەیە کە فەڕەنسا بایەخ بە رۆڵی کورد دەدات، مەترسیێکی دیکە کە رۆژئاوا هەستی پێکردووە مەترسی سەرهەڵدانەوەی نیوعوسمانیزمە کە کورد دەتوانێت پێش بەو فرەخوازییە بگرێت".

ئه‌وه چاودێره سیاسییه له دیمانه‌كه‌ى نوچه‌نێت له‌سه‌ر شرۆڤه‌كارییه‌كانى به‌رده‌وام بوو، له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى هاته‌سه‌ر باسى گرنگى سه‌ردانى ماكرۆن بۆ هه‌رێمى كوردستان و به پێویستى زانی كه كورد په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوشێوه‌ى فه‌ڕه‌نسا هه‌بێت، چونكه جیا له كورد وڵاتانى تریش دۆستى له‌م شێوه‌یه‌یان هه‌یه، كه وه‌ك پارێزگارییه‌ك بۆ خۆیان به‌كارى ده‌هێنن.
ماردین ره‌حیمنەژاد گوتى، "لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا چەمکێک هەیە بە ناوی (تواناکان) و (بەربەستەکان) وڵاتە زلهێزەکان زۆرترین توانا و کەمترین بەربەستیان هەیە بەپێچەوانە وڵاتە بچووکەکان زۆرترین بەربەست و کەمترین توانایان هەیە. ئێستا هەرێمی کوردستان کە خۆی هێشتا بەشێکە لە وڵاتێکی دیکە زۆرترین بەربەست و کەمترین توانای هەیە و ئەم دۆخە بووەتە هۆکار کە لە لایەن هاوسێکانییەوە بەردەوام مەترسی لەسەر بێت. لەوەها حاڵەتێکدا هەبوونی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتێکی بەهێز دەتوانێت دڵنیایی بدات بە رای گشتی و وڵاتانی ناوچەکەیش کە دوژمنکارانە چاوی تەماحییان بڕیوەتە هەرێمی کوردستان، کەم بکاتەوە. ئەمە تەنیا هەرێمی کوردستان نییە سەیر بکەن وڵاتێک وەکوو ئێران لەبەر ترسی ئەمریکا پاڵی داوە بە رووسیاوە، وڵاتێک وەکوو کۆریای باکوور لەبەر ترسی ئەمریکا پاڵی داوە بە چینەوە، وڵاتانێک وەکوو کۆریای باشوور و ژاپۆن و تایوان و... لەبەر ترسی چین و رووسیا پاڵیان داوە بە ئەمریکاوە و دەیان نموونەى تر. هاوسێکانی هەرێمی کوردستان هەموویان نەیارن و بە دڵنیاییەوە پێویستی بە هاوپەیمانی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی بیپارێزن. فەڕەنسا لەم پێنج ساڵەدا پێنج جار لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و چەند جاریش لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان دیداری کردووە ئەمە خۆی ئاماژەیە بۆ ئەوە کە فەڕەنسا لەسەر کورد حیسابی کردووە و وەکوو هاوپه‌یمانێكى داهاتوو سەیری دەکات و دەبێت باشوور و رۆژئاوی کوردستانیش ئەم پەیامە بخوێننەوە و کەڵک لەو هێزە نێودەوڵەتییە وەربگرن و پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماتیکەکانیان لەگەڵ فەڕەنسادا پەرە پێبدەن".
له‌كۆتایى قسه‌كانى ماردین دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه زۆر گرنگه كورد ده‌سه‌ڵاتێكى به‌هێز نیشانى رۆژئاوا بدات، ئه‌و گوتى، "بە گشتی ئەگەر گەرەکم بێ ئاماژە بە یەک خاڵی گرنگ بکەم، دەتوانم ئەوە بڵێم کە کورد دەبێت بتوانێت لە ئاست یەک هاوپەیماندا خۆی نیشان بدات و دڵنیایان بکاتەوە کە هەبوونی کوردستانێکی بەهێز دەتوانێت زۆر هاوکێشە لە قازانجی دنیای دیموکراتیکدا بگوڕێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment