بەرپرسێكی پاسداران لەگەڵ میلیشیاكانی عێراق كۆبووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی ئیران ئەنتەرناشنال ئاشكرای كردووە، بەرپرسێكی سوپای پاسداران و باڵوێزی ئێران لە بەغدا، لەگەڵ میلیشیاكانی عێراق كۆبوونەتەوە و لەسەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل داوای ئامادەكارییان لە لایەنە عێراقییەكان كردووە.

شەوی رابردوو 14ی تشرینی یەكەمی 2023 ماڵپەڕی ئیران ئەنتەرناشنال كە ماڵپەڕێكی ئۆپۆزسیۆنە گوتویەتی رۆژێك دوای هەڵگیرسانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەزە، محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و محەمەد فەلاح زادە جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی میلیشیاكان و نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەتەوە.

لە كۆبوونەوەكە داوایان كردووە ئامادەكاریی بكرێت، یەكەم پڕوپاگەندەی راگەیاندن دژ بە ئیسرائیل چڕ بكرێتەوە، دووەم هەندێك بنكە بكرێتەوە بۆ نووسینی ناوی چەكدارانی خۆبەخش و مووشەكی مەودامامناوەندیش ئامادە بكرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا بوو، دوێنیش ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین