ئيسرائيل بۆ پێنج كاتژمێر هێرشەكان رادەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى ئاژنسە جيهانييەكانى هەواڵ، كە لە چەند سەرچاوەيەكى ئەمنى ميسرەوە دەستيان كەوتووە، ميسر و ئەمەريكا لەگەڵ ئيسرائيل نێوەندگيريان كردووە، بۆردوومانەكانى باشوورى كەرتى غەززە لە كاتژمێر نۆى ئەمڕۆ بووەستێت بۆ ماوەى پێنج كاتژمێر.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ تشرينى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە بەگوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى رۆيتەرز بۆردوومانەكانى سەركەتى غەززە وەستاوە، بۆ ئەوەى رێگە بە هەندێك لە دانيشتوانى ئەو شارە بدرێت لە رێگەى رێڕەوى رەفحەوە بچنە ميسر و لەوێشەوە هاوكارى مرۆيى بگات بە خەڵكانى ديكە لەو شارە. 

سەبارەت بە ماوەى ئاگربەستەكەش بەگوێرەى رۆژنامەى يەيعوت ئەحرەنوتى ئيسرائيلى، حكومەتى تەلئەبيب بڕيارى داوە لە كاتژمێر نۆى بەيانى بۆردوومانەكان بۆ ماوەى پێنج كاتژمێر بووەستنێت. 

رۆژنامەكە باسى لەوەش كردووە حكومەتى ئيسرائيل رەزامەندى لەسەر هاتنى هاوكارييە مرۆييەكان لە رێگەى رێڕەوى رەفحەوە داوە، كە تا ئێستا (100) بارهەڵگر لەم ڕێڕەوە چاوەڕوانى پەڕينەوەيان بۆ كەرتى غەززە دەكەن.

بەوەش لە ماوەى (10) رۆژى رابردوو كە هێرشەكانى ئيسرائيل دەستى پێكردووە، دەبێتە يەكەم كاروانى مرۆيى دەگاتە كەرتى غەززە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین