٣٣٥ نووسەر  داوا لە ئێران دەکەن زیندانیانی سیاسیی ئازاد بکات ئێران

نوچه‌نێت

٣٣٥ نووسەر، شاعیر و چالاکی کولتوریی ئێران لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی دادوەری و حکومەت ئەو وڵاتە، کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیاری پاراستنی گیان و تەندروستیی زیندانیانی سیاسیی دەزانن و داوای ئازادکردنی خێرا و بێمەرجی زیندانییان و جیابیران و ئازادیخوازان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 10 نیسانی ٢٠٢١، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە ئەو نووسەرانە وێرای جەختکردنەوە لەوەی کە "ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی پێنووس تاوان نییە"، ڕوو لە بەرپرسانی دادوەری و حکومەت، نووسییان: "بە لەبەرچاوگرتنی هەواڵە مەترسیدارەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیندانەکان و تووشبوونی هەندێ لە زیندانییەکان، بەرپرسیاریەتی پاراستنی گیان و تەندروستییان لە ئەستۆی ئێوەیە".

ئەو کەسانەی ئەو نامەیانە ئیمزا کردووە وتووشیانە، "لەم هەلومەرجە مەترسیدارەدا، ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان، بچووکترین کارێکە کە حکومەت دەتوانێ بە مەبەستی پاراستنی گیانی نووسەران و چالاکانی زیندانی ئەنجامی بدات".

نووسەرانی ئەو نامە جەختیان کردووەتەوە: "ئێمە نووسەران، شاعیران و چالاکانی کولتووریی، پێداگری لەسەر ئازادکردنی بێمەرجێ زیندانیانی نووسەر و چالاکانی تر دەکەینەوە".

ئەو ٣٣٥ نووسەرە هەروەها وتوویانە: هیوادارین هەموو جیابیران، چالاکانی کولتووریی سەربەخۆ و نووسەرانی ئازادیخواز، کە جگە لە بڕوامەندی بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی پێنووس تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، بە خێرایی لە زیندانی ناڕەوا ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین