عادل عەبدولمەهدی داوای دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق داوای دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكات بەپێی ئەو بڕیارەی كە لە 2020 لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك لە دژی شەڕەكەی غەزە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەم 2023 عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوای كاراكردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق دەكات كە تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق لە پێنجی كانوونی دووەمی 2020 دراوە. ئەمەش وەك ناڕەزاییەكان لە بەرانبەر رووداوەكانی غەزە و شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل.

هەر لە راگەیێندراوێكدا عەبدولمەهدی داوا دەكات لایەنە عێراقییەكان ئامادەكاریی بۆ هەموو گرژییەكی زیاتر بكەن و خۆیان بۆ "جەنگێكی درێژ ئامادە بكەن".

دوو رۆژ دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا، پەرلەمانی عێراق لە پێنجی كانوونی دووەمی 2020 بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی دا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین