رۆژنامەیەكی لەندەنی: ئێران و حزبوڵا حەماسیان تێوەگلاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب كە لە لەندەن دەردەچێت لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات حەماس بە هاندانی حزبوڵای لبنانی و ئێران دەستی بە هێرش كردووە، ئێستایش ئەو دووانە وەك پێویست هاوكاری ناكەن. رۆژنامەكە بە لێدوانی بەرپرسێكی حەماس بۆچوونەكەی پشتڕاست دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2023 رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و لە ناونیشانەكەی دەپرسێ‌، "ئایا ئێران و حزبوڵا حەماسیان تێوەگلاند؟" لە راپۆرتەكەدا وەڵامی ئەو پرسیارە دەكاتەوە و چەندان جار دووپاتی دەكاتەوە، كە ئێران تا ئێستا تەنیا بە لێدوان باسی شەڕی غەزە دەكات و ئەمریكا و ئیسرائیلیش دووپاتی دەكەنەوە كە هیچ بەڵگەیەكیان نییە ئێران لە شەڕەكە بێت.

 بە بڕوای رۆژنامەكە ئێران نایەوێ‌ ئاستی گرژییەكان لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن بەرز بكاتەوە، چونكە پێویستی بەوە هەیە پارە بلۆككراوەكانی بگێڕێتەوە. رۆژنامەی عەرەب ئاماژەی بۆ لێدوانێكی خالید مشعەلی سەرۆكی پێشووی مەكتەبی سیاسی حەماس كردووە كە باسی لەوە كردووە، تا ئێستا ئەوەی حەماس لە بەرەی بەرەنگاری "میحوەری مقاوەمە" چاوەڕوانی دەكات وەك پێویست نییە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئێران و حزبوڵای لبنانی كە وەك پێویست پاڵپشتیان لە حەماس نەكردووە، هەرچەندە دەزانن حەماس شەڕێكی نابەرانبەر لەگەڵ ئیسرائیل دەكات.

 لە رۆژی حەوتی مانگەوە شەڕێكی قوڕس لەنێوان بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە هەڵگیرساوە و تا ئێستا بە هەزاران كەس كوژراو و بریندارن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین