هێمن هەورامى: کەمال کەرکووکى لە پۆستەکەى لانەدراوە داواى مۆڵەتى کردووە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی لە پۆستەکەى لادرا بێت و دەشڵێت، داواى مۆڵەتى کردووە، بەڵام سەرکردایەتیى پارتى قبووڵى نەکردووە.

ڕۆژى پێنجشەممە (19/تشرینى یەکەم/2023) هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیان داوای مۆڵەتێکی کردبوو کە خۆی و خێزانەکەی بڕواتە دەرەوەی وڵات، کاتێک بەرپرسی یەکەم لەهەر ئۆرگانێک مۆڵەت وەردەگرێت یاریدەدەرەکەی کارەکانی بەڕێوەدەبات، بەڵام ئەو بابەتەی کاک کەمال پێش رەزامەندی کۆتایی لەبارەی مۆڵەتەکەی بدرێت، بە جۆرێکی دیکە لێکدرایەوە کە دوورە لە راستییەوە، مۆڵەتەکەی کاک کەمال لە سەرکردایەتی ئێمەوە قبووڵ نەکراوە، بۆیە بەپێچەوانەی ئەو چەواشانەی کراوە ئەو لە ئەرکی خۆی بەردەوامە.

هاوکات هێمن هەورامى دووپاتى کردەوە، دەنگۆى لابردنى کەمال کەرکووک لە پۆستەکەى بەتەواوى ڕەتیدەکاتەوە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیان ڕایگەیاند، هەوڵێکى زۆر هەبو بۆ چەواشەکردنی ئەو بابەتە، کەسێک ئەگەر مۆڵەت وەربگرێت یان گۆڕانکاری بکرێت زۆر ئاساییە، بەتایبەتی لە حزبێکی وەکو پارتی، ئێمە هەموومان پێشمەرگەی کاک مەسعود بارزانین.

کەمال کەرکووکى گوتیشى، ئێمە مۆڵەتەکەمان دواخست و لە کار و ئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین