سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عه‌لى موحسين ئه‌لعه‌للاق پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى داراييى عێراق، به‌هاى دينارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق گفتوگۆیان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ تشرینی یەكەم/ 2023) سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لە دیدارەكەی لەگەڵ عەلی عەلاق پێزانينى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌ربڕى له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و ڕاگرتنى به‌هاى دينار.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌ كاره‌ له‌پێشينه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارييه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختينه‌ و دارايى.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەیان هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى بانكه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌نديى عێراق كرده‌وه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین